عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه له وتارێكدا داوا له لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات رێز له واده ده‌ستوورییه‌كان بگرن په‌له له پێكهێنانى حكوومه‌ت بكه‌ن. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى یه‌كه‌م، له وتارێكدا كه به بۆنه‌ى رۆژى شه‌هیدى عێراقى پێشكه‌شى كرد، حه‌كیم داوا له لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد به‌په‌له حكوومه‌تى عێراق پێكبهێنن و تیمێكى حكوومى كاریگه‌رهه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌و قۆناغه گونجاو بێت، گوتیشى، "له‌م كاته‌دا ناوچه‌كه گۆڕانكارى گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینى عێراقیش له چه‌قى ناوچه‌كه‌یه".
عه‌مار حه‌كیم ناراسته‌وخۆ داواى چه‌كدانانى میلیشیاكان ده‌كات و به‌ڵام ناوى هیچ لایه‌نێكیان نابات و ده‌ڵێ، "ده‌وڵه‌ت ته‌نیا دروشم نییه، به‌ڵكو یاسایه و جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئاسایشه و ده‌پارێزرێت، دادپه‌روه‌رییه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه بێت".


وەڵام بدەوه