Kurdistan Press - حکومەتی هەرێم داشکاندنێکی دیکە راگەیاندرا حکومەتی هەرێم داشکاندنێکی دیکە راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی هەرێم داشکاندنێکی دیکە راگەیاندرا

داشکاندنی 20% بۆ خزمەتگوزارییەکی دیکە لە ڕێگەی "ئی-پسوولە" ڕاگەیەندرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریمان لە سەکۆی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە"دا کرد و، لەمەودوا شوێنە بازرگانییەکان دەتوانن پارەدانی کرێی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی، وەک کرێی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، شایستەی تابلۆ، و ڕێکلامی تەلەفزیۆنی و لەیزەری بە شێوازی دیجیتاڵی ئەنجام بدەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو کە شوێنە بازرگانییەکان داشکاندنی 20% وەردەگرن بۆ هەر پارەدانێک کە لە ڕێگەی ئی-پسوولەوە ئەنجامی بدەن، ئەوەش بە مەبەستی گەڕاندنەوەی کات و دابینکردنی ئەزموونێکی سادە بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە: '' هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی بانک و جزدانە ئۆنلاینەکانی وەکو AsiaPay، FastPay، FIB، NassWallet، ZainCash، Cihan Bank، NBI و RTB پارەدانەکان جێبەجێ بکەن.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە کە پڕۆگرامی دارایی ئی-پسوولە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی شوباتی ڕابردوودا ڕاگەیاندرا، کە بەشێکە لە هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بۆ زیادکردنی گشتگیریی دارایی و گۆڕینی سیستەمی پارەدان بۆ شێوازی دیجیتاڵی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا