نووری مالیكی كاندیدی شیعەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەڵامی ترەمپی دایەوە و رای گەیاند، بە توندی دەستوەردانی ئاشكرای ئەمەریكا لە كاروباری ناوخۆی عێراق ڕەت دەكەینەوە. بە پێشێلكردنی سەروەریی عێراق و پێشێلكردنی سیستمی دیموكراسیی دەزانین كە لە دوای ساڵی 2003 عێراقی لەسەر دامەزرا.
ئەمڕۆر چوارشەم 28ـی كانوونی دووەم، نووری مالیكی كاندیدی شیعەكان بۆ پۆستی سەرۆك ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی، ئێمە بە توندی دەستوەردانی ئاشكرای ئەمەریكا لە كاروباری ناوخۆی عێراق ڕەت دەكەینەوە. بە پێشێلكردنی سەروەریی عێراق و پێشێلكردنی سیستمی دیموكراسی دەزانین كە لە دوای ساڵی 2003 لە عێراق دامەزرا، پێشێلكردنی بڕیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ هەڵبژاردنی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەزانین.
باس لەوەش دەكات، گفتوگۆ تاكە بژاردەی سیاسیی بژاردەییە؛ پەنابردن بۆ دیكتاتۆری و هەڕەشە قبووڵ ناكرێت.
باس لەوەش دەكات، لەبەر ڕێزگرتن لە ئیرادەی نیشتمانی و بڕیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی كە لە دەستووری عێراق گەرەنتی كراوە، بەردەوام دەبم لە كاركردن تا دەگەینە ئەنجامێك كە خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلی عێراق بكات.
ئەوە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، لە تروس پۆستێكی كرد و كاندیدكردنی نووری مالیكیی رەت كردەوە.


وەڵام بدەوه