به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م چه‌ند بنكه و باره‌گه‌یه‌كی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له مووسڵ به قورسی بۆردمانكران و دووكه‌ڵ له ئاسمانی شاره‌كه به‌رزبووه‌وه و تا ئێسته‌یش زیانه‌كانی نازانرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئاشكرای كرد، كه بۆردمانه‌كه‌ی مووسڵ میوانخانه‌یه‌كی فالح فه‌یازی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له گه‌ڕه‌كی مه‌لایین له باكوری مووسڵ و باره‌گه‌یه‌كی تری سه‌رۆكی میلیشیاكانی كه‌تیبه‌كانی بابلیون ڕه‌یان كلدانی له ناوچه‌ی قوهسیات كردووه‌ته ئامانج.
به‌هۆی ئه‌و بۆردمانانه‌وه دووكه‌ڵێكی گه‌وره ئاسمانی مووسڵی گرتووه و تا ئێسته‌یش زیانه‌كانی ئه‌و بۆردمانانه نازانرێت. ئاخۆ فه‌یاز و كلدانی له‌و شوێنه‌بوون یان نا.
ئه‌و بۆردمانه‌ی حه‌شد له مووسڵ له كاتێكدایه شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئه‌نبار و حه‌بانییه باره‌گه‌كانی حه‌شد به چڕی بۆردمانكران و به‌وهۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شد له ئه‌نبار كوژرا.


وەڵام بدەوه