باڵوێزخانەی ئەمهریکا لە عێراق ئاگادارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەهۆی گۆڕانکارییە هەرێمایەتییەکانەوە، ئامادەیی و وریایی خۆیان لە بەرزترین ئاستدا ڕابگرن و بەردەوام چاودێری هەواڵ و سەرچاوە ناوخۆییەکان بکەن.
کورتەی گرنگترین خاڵەکانی هۆشدارییەکە:
تێکچوونی گەشتە ئاسمانییەکان: ئەگەری هەیە گەشت و هاتووچۆی ئاسمانی و فڕینەکان بە شێوەیەکی لەناکاو تێکبچن یان هێڵ و ڕێڕەوە ئاسمانییەکان دابخرێن.
ئاستی مەترسی (Level 4): باڵوێزخانەکە ڕوونیکردۆتەوە کە عێراق لە بەرزترین ئاستی ئاگاداریی گەشتکردندایە کە ئاستی چوارەمە.
پەیامی فەرمی باڵوێزخانەی ئەمریکا:
«بۆ هیچ هۆکارێک بۆ عێراق سەفەر مەکەن. ئەگەر ئێستا لە عێراقدان، هەرچی زووە وڵات جێبهێڵن.»
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه