وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو هەرزانکردنەی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ نەوتی عێراق ئەنجامی دەدات جێگیر نییە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەی بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە دروستبووە.
ڕۆژی هەینی (٧ی ئاب)، سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە دابەزاندنی نرخی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە بابەتی داشکاندنی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان باوە و بەهۆی ناساییبوونی بارودۆخەکە، خەرجی گواستنەوە و بارکردن کاریگەری لەسەر کۆمپانیا کڕیارەکان هەبووە.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەش کرد کە داشکاندنەکە جێگیر نییە، بەڵکو نرخێک لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەخرێتەڕوو و هەر کۆمپانیایەک پێی ڕازی بێت دەبێتە کڕیار. جێی باسە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە، ئێستە عێراق بە شێوازێکی تر نەوت دەفرۆشێت کە بە سیستەمی FOB دەناسرێت؛ لەم سیستەمەدا عێراق تا کاتی بارکردنی نەوتەکە بۆ سەر کەشتی بەرپرسیارێتی گواستنەوە لە ئەستۆ دەگرێت و دواتر دەەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیای کڕیار.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه