Kurdistan Press - گرووپێک فەرمی راگەیاند چەک دانانین گرووپێک فەرمی راگەیاند چەک دانانین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گرووپێک فەرمی راگەیاند چەک دانانین

مانگی رابردوو بەر لە سەردانەكەی بۆ واشنتن، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند كە داوایان لە ئەمەریكا كردووە دوا وادەی داماڵینی چەكی میلیشیاكان لە عێراق بۆ 30ی حوزەیرانی 2027 بێتە دواخستن، ئەمەریكا بەوە رازی بوو، دوای ئەوە كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی دانانی چەكی رەت كردەوە، ئەمڕۆ بزاوی نوجەبا دووپاتی كردەوە كە لای ئەوان شتێك نییە بە ناوی دانان یان داماڵینی چەك.
عەبدولقادر كەربەلایی یاریدەدەری سەربازی بزاوەكە لە بەیاننامەیەك رای گەیاند، لە وەڵامی هەندێك هەواڵی نادروستی میدیاكان، دووپاتی دەكەینەوە كە هەڵوێستی نوجەبا لە بەشدارینەكردن لە پرۆسەی سیاسی جێگیرە و نەگۆڕاوە، بزاوەكە بڕیاری داوە لە بەرەی گەل بمێنێتەوە و بەشداریی ئازار و خەمەكانیان بێت.
سەبارەت بە دانانی چەك، كەربەلایی دووپاتی لەوە كردەوە كە لە ئەدەبیاتی بزاوەكە دەستەواژەیەك بە ناوی داماڵین یان دانان یان رادەستكردنی چەك نییە، هیوای خواست عێراق گەشە بكات و ببێتە خاوەن سەوەری تەواو دوور لە گەندەڵی. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا