Kurdistan Press - عێراق سەرجەم هێزەکانی خرانە حالەتی ئامادەباشییەوە عێراق سەرجەم هێزەکانی خرانە حالەتی ئامادەباشییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق سەرجەم هێزەکانی خرانە حالەتی ئامادەباشییەوە

سەرچاوە ئەمنییەکان لە پایتەختی عێراق ڕایانگەیاند، کەسەرجەم دامەزراوە و هێزە ئەمنییەکانی شاری بەغدا خراونەتە بەرزترین ئاستی ئامادەباشییەوە (حاڵەتی ئینزار ج)، ئەمەش وەک هەنگاوێکی پێشوەختە بۆ بەرگرتن لە هەر گرژی و ئاڵۆزییەک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکاندا.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارەکە هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی ئامادە و پۆلیسی ناوخۆ دەگرێتەوە، هاوکات مۆڵەتی تەواوی ئەفسەر و کارمەندانی هێزە چەکدارەکان هەڵوەشێنراوەتەوە و بەپەلە بانگکراونەتەوە بۆ سەر کارەکانیان بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان لە ناوچە هەستیارەکان و دەوروبەری ناوچەی سەوز.
هۆکاری ئەم جێگیرکردنە بەرفراوانەی هێزەکان بۆ ڕێوشوێنە ڕێگرییەکانی حکومەت دەگەڕێتەوە لەبەرامبەر توندبوونەوەی بانگەشەکان بۆ خۆپێشاندان. ماوەی چەندین ڕۆژە چالاکوانان و لایەنگرانی بزووتنەوەی تشرینییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرقاڵی کۆکردنەوەی جەماوەرن، بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان لە ساڵیادی ڕووداوەکانی تشرینی 2019دا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا