Kurdistan Press - ترەمپ هاتە دەنگ ترەمپ هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ هاتە دەنگ

لە سەروبەندی هەڵبژاردنەكانی نیوەیی كۆنگرێس و ئەگەری دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان لە نێوان ئێران و ئەمەریكا و هەوڵەكانی قەتەر لەو بارەوە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە شەوی رابردوو گوزرێكی سنوورداری سەربازییان لە دامەزراوەكانی بەرگری ئاسمانی ئێران وەشاندووە.
ترەمپ روونی كردەوە، شەوی رابردوو هێزەكانی ئەمەریكا چەند دامەزەراوەیەكی بەرگری ئاسمانی ئێرانیان بە توندی بۆردمان كردووە، دوای دوو مانگ لە بنیاتنانی، ئەو هێرشەی دوێنێ دووشەم كردمان، شەڕ نەبوو، بەڵكو گورزێكی سنووردار بوو، هێزەكانی ئەمەریكا چاوەڕوانیان كرد دروستكردنی دامەزراوەكان تەواو بن ئینجا ئەوانی كردە ئامانج.
لێدوانەكانی ترەمپ لە دوای راگەیاندنی چەند بەرپرسێكی ئەمەریكا دێت بەوەی وڵاتەكەیان چەند گورزێكی سنوورداری ئاسمانی بۆ بەرگریكردن لە چەند پێگەیەكی سەربازی ئێران لە دوورگەی قوشم لە گەرووی هورمز وەشاندووە، لە وەڵامی تەقەكردنی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە فڕۆكەیەكی ئەمەریكی، هێرشەكە چەند پێگەیەكی سیستمی بەرگری ئاسمانی مووشەكی گرتووەتەوە، بەڵام دەست پێكردنەوەی هەڵمەتە سەربازییەكانی دژ بە ئێران نییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا