ئه‌مشه‌و چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی پۆلیس و به‌هۆیه‌وه قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیاله بڵاویان كرده‌وه: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس بووه له گوندی سه‌نسل له باكوری شارۆچكه‌ی میقدادییه له پارێزگای دیاله و بۆ ماوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس ڕوویداوه.
بڵاویشیان كرده‌وه: له ئه‌نجامی هێرشه‌كه دوو پۆلیس بریندار بوون و چه‌كداره داعشه‌كانیش دوای گورزه‌كه توانیویانه به‌سه‌لامه‌تی بۆی ده‌رچن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئێستا هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و گونده‌ی هێرشه‌كه‌ی لێ ئه‌نجامدراوه و برینداره‌كانیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
وەڵام بدەوه