Kurdistan Press - سوودانی چ بەڵێنێکی بە وەزیری بازرگانی هەرێم دا؟ سوودانی چ بەڵێنێکی بە وەزیری بازرگانی هەرێم دا؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی چ بەڵێنێکی بە وەزیری بازرگانی هەرێم دا؟

محەمەد شیاع سودانی بەڵێنك بەوەزیری بازرگانی هەرێم دەدات و جەخت دەكاتەوە، نابێ جیاوازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عیراق بکرێت.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کرد و چەند پرسێکی تایبەت وهاوبەشی نێوان بەغداد وهەرێمیان تاوتوێ کران.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، لەکۆبوونەوەکەدا، بابەتی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیان بەوردی تاوتوێ کران و هەروەها پرسی  هەناردەکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکالی و گارگەکانی هەرێم بۆناوچەکانی تری عێراق و دابینکردنی بەشە سوتەمەنی پێویست بۆ کارگەکانی کوردستان باس کران.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی دا کە  بەدواداچون  بۆ بابەتەکان بکات و راشیگەیاند، كە نابێ جیاوازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عیراق بکرێت.

باس لەوەشكراوە، وەزیری بازرگانی پیشەسازی هەرێم بەردەوام لەپەیوەندی و سەرداندان  لەگەڵ لایەنە پەیوەنددارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفت و ئاسانکاری بۆهاوڵاتیان و بازرگانان و خاوەن گارگەکانی هەرێم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا