Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی لەگەڵ ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی سنووری دەڤەری بادینان كۆبۆوە سەرۆك بارزانی لەگەڵ ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی سنووری دەڤەری بادینان كۆبۆوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی لەگەڵ ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی سنووری دەڤەری بادینان كۆبۆوە

لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ دەڤەری بادینان و كۆبوونەوەی لەگەڵ چینوتوێژەكان ڕۆژی دووشەممە 21ی ئابی 2023 لە قەزای سێمێل سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ڕێكخراوە جەماوەری و پیشییەكان و چالاكوان و میدیاكاران و وەرزشوانان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی سنووری دەڤەری بادینان كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشەكەشی ئامادەبووان كرد و ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و بابەتی هەڵبژاردن و ئەوەی دووپاتكردەوە كە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی گرفتە سیاسییەكان چارەسەر ببن و بە پێویستیشی زانی كە بۆ ئەوەی یەكبوون و یەكڕیزی بێتە ئاراوە، لایەنە سیاسییەكان كۆسپ بۆ ئامانجە ستراتیژییەكان و دۆزی ڕەوای میللەتەكەمان دروست نەكەن. سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی هەڵبژاردن، متمانە و دەنگی گەلی بە پێوەری سەرەكی بۆ حوكمداری لەقەڵەم دا.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆك بارزانی كورتەیەكی مێژوویی لە پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە بیست ساڵی ڕابردوو باس كرد. هەروەها هێمای بە پابەندنەبوون بە دەستوور و ڕێزنەگرتن لە ڕێككەوتنەكان و هەوڵەكان بۆ دروستكردنی كۆسپ بۆ هەرێمی كوردستان دا و ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو هەوڵانە دەبنە مایەی قووڵتربوونی كێشەكان و هیچ ئەنجامێكیشی نابێت. هەر پەیوەست بەم تەوەرەوە سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەو ڕۆژە نەما كە كەسێك یان لایەنێك بیر لەوە بكاتەوە كیانێ هەرێمی كوردستان نەهێڵێت كە بە خوێن و فرمێسكی میللەتەكەمان دامەزراوە.

لەدرێژەی وتەكەی دا سەرۆك بارزانی باسی لە هەوڵ و پڕۆژەكانی حكوومەتی هەرێم كرد و ڕایگەیاند كە حكوومەت كار و بەرنامەی بنەڕەتیی باشی ئەنجام داوە بۆ نەهێشتنی هۆكارەكانی كۆچ و بێكاری و هەروەها دۆزینەوەی سەرچاوەی تری داهات و ژیان  بۆ هاووڵاتیان و بایەخێكی زۆری بە كەرتی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و ئاوەدانكردنەوەی ئەو شوێنانەی داوە كە بە هۆكاری ئەمنی دەستی ئاوەدانكردنەوەی نەگەیشتووتێ و داواشی كرد هەموو لایەك هاوكاری حكوومەت و پاڵپشتی بن چونكە حكوومەت هی خۆتانە و موڵكی گەلە.

لە كۆتایی وتەكەی سەرۆك بارزانی دەرگەی گفتوگۆ كرایەوە و ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە داواكاری و پرسیار و پێشنیارەكانیان خستەڕوو و سەرۆك بارزانیش وەڵام و بەرچاوڕوونیی پێویستی دایەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا