Kurdistan Press - ئەمشەو وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا دەگاتە هەرێمی کوردستان ئەمشەو وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا دەگاتە هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمشەو وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا دەگاتە هەرێمی کوردستان

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، بڕیارە ئەمشەو بگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمشەو  چوارشەممە 23ـی 08ـی 2023 هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق، بڕیارە ئەمشەو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بگاتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، فەلاح مستەفا گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکە پێشوازی لێبکرێ.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژەی بەوەش دا کە "لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە فەرمییەکانی دەستپێدەکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه