ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئاداری 2022 لە دیوانی وەزارەتی، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە ڕۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر و شاندێكی یاوەری كرد. لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە كاركردنی كۆمپانیا و تیمە ئەمەریكاییەكان لە بواری كولتووری و كەرتی شوێنەوار و پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان كرا كە بڕیارە لایەنی ئەمەریكی پرۆژەی شوێنەواری لە چەند شوێنێک جێبەجێ بكەن.
شایەنی باسە، لایەنی ئەمەریكی چەندین پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شوێنە شوێنەوارییەکانیان لە هەولێر و ئامێدی و لالش ئەنجام داوە و ئێستاش سەرقاڵی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی دیكەی شوێنەوارین، كونسوڵی ئەمەریكاش جەخت دەكاتەوە كە هەرێمی كوردستان وڵاتی پێكەوەژیانە و دەیانەوێت لەم بوارەدا كاری زیاتری تێدا بكەن. لە تەوەرێكی تردا كونسوڵی ئەمەریكا خواستی كاركردنی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتەكەی لە كوردستان خستەڕوو.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خۆشحاڵی خۆی بە كاركردنی پێكەوەیی لەنێوان هەرێمی كوردستان و تیمە ئەمەریكاییەكان دەربڕی و بە ناوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشەوە سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگییەكانی كردن و جەختیشی لەسەر درێژەدان بە پەیوەندییەكان و كاركردنی پێكەوەیی لە بواری كولتووری و شوێنەوار و خزمەتگوزاردا كردەوە، لەبارەی داواكاری كاركردنی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمەریكاییش لە كوردستان ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو جۆرە هەماهەنگی و هاوكارییەك دەربڕی.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی ئەمەریكا پرۆژەی شوێنەواری و كولتووری تاوتوێ دەكەن
4سال |
کوردستان پڕێس ![]() |
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه