Kurdistan Press - وەزیری دارایی : هەوڵی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەکان بووە لەگەڵ بەغداد وەزیری دارایی : هەوڵی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەکان بووە لەگەڵ بەغداد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دارایی : هەوڵی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەکان بووە لەگەڵ بەغداد

وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەگەڵ چارەسەری کێشەکانە لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور، بەڵام عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبووە.
ڕۆژی سێ شەممە 29ـی 08ـی 2023 ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا کرد کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی پارتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دیدارەکەدا ئاوات جەناب ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی لەبارە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان تاوەکو وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاریدا بکەن، ئامادەیی و پشتیوانی وەزارەتەکەی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک لەمڕووەوە دەربڕی و ڕونیشی کردەوە کە یاسای وەبەرهێنان کارئاسانی تەواوی کردووە لەمبارەیەوە، هەر لە دابینکردنی زەوی تاوەکو لێخۆشبوون لە باج و گومرگ. 
وەزیری دارایی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد ڕونی کردەوە "سیاسەتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سفرکردنەوەی کێشەکان بووە لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور لەو چوارچێوەیەشدا چەندین ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەنجام داوە، بەڵام دواتر بەهۆی پابەند نەبوونی حکوومەتی عێراقەوە ڕێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون.
ئاوات جەناب هەروەها گوتی: ئەگەر یاسای بودجەی عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەشێکی زۆر لە کێشەکانی چارەسەر بکات.
وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەش دا کە چەندین هەوڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ چارەسەری کێشەکان و داوای لە شاندی پەرلەمانی کەنەداش کرد ڕۆڵی خۆیان لەمبارەیەوە ببینن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه