Kurdistan Press - به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی له‌ چه‌ند ناوچه‌كی هه‌رێمی كوردستان باران دەبارێت به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی له‌ چه‌ند ناوچه‌كی هه‌رێمی كوردستان باران دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی له‌ چه‌ند ناوچه‌كی هه‌رێمی كوردستان باران دەبارێت

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بەھۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیه‌ی لەسەر ناوچەکەیە و ھەوایەکی فێنکی ھێناوه‌، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ سێشه‌م بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزی و هه‌روه‌ها بارانیش لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی پارێزگای دھۆک و سنووری زاخۆ باری.
ڕاشیگه‌یاند: بەھۆی ھاتنی ھەوری زیاتر لە رۆژئاواوە، لە کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی چوارشەم ئەگەری نمەبارانی کەم دەبێت بەتایبەت لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای دھۆک و مووسڵ و ھەولێر.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارەی سبەی چوارشه‌م ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکە و بارانی مامناوەند لەسەر زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر دەبێت بە ڕێژەی 2 تا 7 ملم.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ڕه‌نگه‌ لە ھەمان ماوەدا کەمێک باران بگاتە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای سلێمانی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا