Kurdistan Press - ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 30/8/2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا بڕیارێکی دەربارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەرکردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە: ''سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی بەڕێز و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەپێی ڕێنوێنیی وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ساڵی نوێ لە ڕێکەوتی 1ی 9 دەست پێ دەکات بۆ هەموو ساڵێک.''
ڕوونیش کراوەتەوە: ''هەر هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2024ی کڕیبێت، دەتوانێت 1ی 9-وە دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی بکات و ئەو ماوەی کە ئۆتۆمبێلەکەی لەلا بووە بەبێ تۆمار، ئەگەر لە 60 ڕۆژیش ڕەتی کردبێت بۆی بە سزای دواکەوتن ئەژمار ناکرێت بە مەرجێک ڕۆژی تۆماری نەگاتە کۆتایی مانگی 9 و بەپێچەوانەوە ئەو ماوەی پێشتریش کە لەلای بووە بەبێ تۆمار بە سزای دواکەوتن ئەژمار دەکرێت.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا