Kurdistan Press - بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمیی نرخی رێگەپێدان بۆ زەوی سندوقی کەم کرایەوە بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمیی نرخی رێگەپێدان بۆ زەوی سندوقی کەم کرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمیی نرخی رێگەپێدان بۆ زەوی سندوقی کەم کرایەوە

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران رایدەگەیەنێت، بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمیی نرخی رێگەپێدان بۆ زەوی سندوقی کەم کرایەوە و کێشەی کەرتی ٢٢ی دێلزیانیش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر دەکرێت.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیاری چارەسەرکردنی زەوی سندوقی چووەتە بواری جێبەجێکردن و چەندین ھاووڵاتیش داواکاری خۆیان پێشکەشکردووە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەویەکانیان، سەرەتا بڕیار بوو سەدا سەدی نرخی زەوی لە خاوەن زەوییەکانی سندوقی وەربگیرێت دواتر نرخەکە کەم کرایەوە بۆ ٣٠% دوای ئەوەی داواکاریمان پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کرد و داوای پێداچوونەوەمان کرد، بە خۆشحالیەوە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی نرخی رێگەپێدان بە زەوی سندوقی بۆ ١٠% کە ئەوەش لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دابوو".
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران گوتیشی: "زەوی سندوقی ئەو زەویانەن کە تاپۆ یان کارتی نییە و سێ لای یان دوو لای خانووە کە ھەزاران ھاووڵاتی لەو بڕیارەی حکوومەت سوودمەند دەبن و کێشەی ئەو زەویانە چارەسەر دەکرێت کە پێی دەگوترێ زەوی سندوقی".
خەسرۆ ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "یەکێک لە کێشەکانی زەوی و زار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کێشەی کەرتی ٢٢ی دێلزیان بوو، بەداخەوە کەرتی ٢٢ی دێلزیان پێشتر دابەشکراوە و خاوەن زەویەکان قەرەبوو کراونەتەوە، بەڵام لەلایەن خەڵکانێکەوە زێدەڕۆیی کراوەتە سەر کە چەندین ھاووڵاتی تووشی کێشە بوونە، دوای ئەوەی چەند پێشنیارێکمان خستە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کەرتی ٢٢ی دێلزیان درا".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه