رۆژی شەممە (2ـی ئەیلوولی 2023) هاووڵاتییانی کورد لە کەرکووک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای کردنەوەی رێگەی کەرکووک-هەولێریان کرد کە ماوەی پێنج رۆژە لەلایەن گرووپێک لە حەشدی شەعبی بە پشتیوانی ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکە و لایەنە عەرەبی و تورکمانییە شۆڤێنییەکان داخراوە.
لە درێژەی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بە ئاراستەی خۆپیشاندەران کرد و بەپێی دوایین ئامارەکان دوو شەهید و شەش بریندار لە ریزی خۆپیشاندەرانی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان و مانگرتووانی سەر بە حەشدی شەعبی هەن.
وەڵام بدەوه