Kurdistan Press - شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی : ئەمساڵ زستانێکی سەخت بەڕێوەیە شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی : ئەمساڵ زستانێکی سەخت بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی : ئەمساڵ زستانێکی سەخت بەڕێوەیە

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێ زستانی ئه‌مساڵ بۆ‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌خت ‌بێت و هه‌روه‌ها به‌فرێكی زۆریش ببارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ زستانی ئه‌مساڵ 2023 – 2024 به‌تایبه‌تیش له‌ مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ به‌فرێكی زۆر ببارێت و لەخوار تێکرایەکانەوە بێت.
ڕاشیگه‌یاند: لەنێو مانگی 1ی ساڵی 2024یش پێشبینی ده‌كرێ بەفربارین لەسەروو تێکراییەکانەوە بێت بە درێژای باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپا و ئاسیای ناوەراست و رۆژئاوا، هه‌روه‌ها بە گشتی وەک دووجەمسەر بەشی ھەرە زۆری ئەوروپا کەمتر پێشبینی بارینی بەفری لێ دەکرێت و بەشی جەمسەری رۆژھەڵات پێشبینی دەکرێت ببێتە رێرەوی دروستبوون و جولاندنی شەپۆلی بەھێزی سەرما و بەفر بارین.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەگوێرەی پێشبینییه‌كان له‌ مانگی 1ی ساڵی داهاتوو ئاستی بەفربارین بەگشتی لە رۆژھەڵاتی تورکیا و باکوری کوردستان و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەرێژەیەکی بەرچاو لەسەروو تێکراییەکانەوە بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەگەر بەمشێوازە بێت مانگی 1ی 2024 لە ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان زۆر سەخت دەبێت و بەفری سەنگین و سەرمای زۆر بەھێز دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه