Kurdistan Press - زانیارى نوێ دەربارەى دۆخى ئێستاى کەرکووک زانیارى نوێ دەربارەى دۆخى ئێستاى کەرکووک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیارى نوێ دەربارەى دۆخى ئێستاى کەرکووک

كەمێك پێش ئێستا،لە گەڕەكی سەرچنار و چەند گەڕەكێكی دیكەی كوردی لە شاری كەركووك، دژەتیرۆری عێراق دەستیان بە رەشبگیریی گەنجانی كورد كرد

دژەتیرۆری عێراق بە كۆڵانەكانی چەند گەڕەكێك بڵاو بوونەتەوە و هەر گەنجێكی كورد بكەوێتە بەردەستیان دەستگیری دەكەن و ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو كوردانی كەركووك بڵاو بووەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بە درێژایی ئەمڕۆ سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەكانی كەركووك بە دەیان هاووڵاتیی كوردی دانیشتووی كەركووكیان لە ماڵەكانی خۆیان دەستگیر كرد و تاوەكوو ئێستا بێ سەروشوێنن، لە كاتێكدا كە دوێنێ هێزە عێراقییەكان و عەرەبە شۆڤێنییەكان بە بەرچاوی هەمووانەوە دەستڕێژی گوللەیان لە خۆپێشاندەرانی كورد لە كەركووك كرد و بەو هۆیەوە چوار گەنجی كورد شەهید بوون و نزیكەی 20 گەنجی دیكەش زامدار بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا