Kurdistan Press - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی بۆ هاووڵاتییان دەكاتە قیست و بە شێوەی داشكاندن وەری دەگرێتەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی بۆ هاووڵاتییان دەكاتە قیست و بە شێوەی داشكاندن وەری دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی بۆ هاووڵاتییان دەكاتە قیست و بە شێوەی داشكاندن وەری دەگرێتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی و بە مەبەستی ئاسانكاری و بارسووككردنی هاووڵاتییان پاڵپشت بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران، قەرزەكانی لە هەر سێ سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزاردا دەكاتە قیست و ئەو هاووڵاتییانەیشی كە بە یەكجار قەرزەكانیان دەدەنەوە، بە داشكاندنی ڕێژەی 15% لە بڕیارەكە سوودمەند دەبن بە مەرجێك هاووڵاتییان لە ماوەی 90 رۆژدا دەست بە مامەڵەكانیان بكەن.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەسەرەوەیە و ئاراستەی دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەت لە سەرجەم شار و شارۆچكە و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە، ئاماژە بەوە دراوە كە لەبەر بەرژوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بەمەبەستی بارسووككردنیان لە دانەوەی قەرزەكانیان بڕیارمانداوە بە قیستكردنی قەرزەكانی حكوومەت.
وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە: بڕی هەر قیستێك دەستنیشان بكرێت و هاووڵاتیش پابەندە مانگانە بە دانەوەی قیستەكەی كە دەتوانێت قەرزەكەی بۆ 12 مانگ بكاتە قیست. هەروەها ئەو هاووڵاتییانەیشی دەیانەوێت قەرزەكانیان بە یەكجار و بەبێ قیست بدەنەوە، داشكاندنی ڕێژەی 15%یان بۆ دەكرێت، بەڵام ئەو هاووڵاتییانەی كە بە شێوەی قیست قەرزەكانیان دەدەنەوە داشكاندنی ڕێژەی 15% نایانگرێتەوە، بەڵكوو دەتوانن بەشێوەی قیست لە ماوەی 12 مانگدا قەرزەكانیان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه