وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێنوێنییەکی نوێی لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە بڵاوکردەوە.
بەپێی رێنوێنی ژمارە 10ی2023ی وەزارەتی دارایی تێیدا بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی رێنوێنی ژمارە 9ی2023، تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە دەستبەر (کەفیل)
ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەم بڕیارە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە رەچاوکردنی بارودۆخی ئێستای هاووڵاتیی و فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دراوە.

وەڵام بدەوه