Kurdistan Press - سبەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان نمە باران دەبارێت سبەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان نمە باران دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان نمە باران دەبارێت

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان نمە باران دەبارێت.
بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەور لە هەندێ ناوچە، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی چوار شەممە 13/9/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری هەندێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات. پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی : 37
دهۆک : 37
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 44

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا