ئەمشەو یەکشەممە 24/9/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لەسەرەتای مانگی ئایندەوە پێشبینی دەکرێت بارستە ھەوایەکی سارد لە باکوورەوە بۆ سەر دەریای ناوەراست جوڵە بکات و نزمەپاڵەپەستۆیەک لە رۆژھەڵاتی دەریاکەدا چالاک ببێت کە کاریگەری لەسەر کەشوھەوای ناوچەکانمان دەبێت ھەر لەوڵاتانی شام و عێراق و ھەرێمی کوردستان بە نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و ھاتنی کەشێکی پاییزە و فێنک لەگەڵیدا و ئەگەر ھەیە بەشێوەی ھەڕەمەکی ھەور چڕببێتەوە و بارانی کەم و پچڕ پچڕ لە ھەندێ ناوچەدا ببارێت بەتایبەت لەرۆژانی 2 بۆ 3ی مانگدا."
ئاماژەشی بەوەداوە: "دواتریش ئەگەر گۆڕانکاریی روونەدات ئەگەر ھەیە لە ماوەی نێوان 5 بۆ 8ی مانگدا نزمەپاڵەپەستۆکە لەنێوان باکووری دەریای سوور و رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراستدا جارێکی دیکە چالاک ببێتەوە لەم قۆناغەدا شێی زیاتر روودەکاتە ناوچەکانمان و باروودۆخەکە گونجاوتر دەبێت بۆ بارانبارین و ناسەقامگیربوونی بەرگەھەوا بۆیە لەو مەودایەدا ئەگەری بارانی مامناوەند و چالاکبوونی ھەورەبرووسکە لە زۆرێکی ناوچەکاندا دەبێت لەھەندێ ناوچەش بەدیاری نەکراوی بارانی بەخوڕ و ھەورەبرووسکەی بەھێز سەرھەڵدەدات."
روونیشی کردووەتەوە: "بەگشتی گۆڕانکارییەکان دڵخۆشکەرن جیا لەم حاڵەتانە بۆ ماوەی دوور بەتایبەت لەدوای ناوەراستی مانگی 10ەوە بۆ کۆتایی مانگەکە ئەگەر ھەیە چەند شەپۆڵێک یان حاڵەتی بەھێزی بارانبارین ناوچەکانمان بگرێتەوە کە ھەندێ لەوانە ببنە ھۆی دروستبوونی لافاو و سەرھەڵدانی پشێوی توندی کەشوھەوا لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتانی شام و باکووری سعودیە و عێراق و ھەرێمی کوردستان.
وەڵام بدەوه