Kurdistan Press - تا ئێستا 110 پۆند لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ته‌واو كراون‌ تا ئێستا 110 پۆند لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ته‌واو كراون‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

تا ئێستا 110 پۆند لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ته‌واو كراون‌

بۆ زیادکردنی ئاوی سه‌رزه‌وی و بەکارهێنانی هەمەلایەنەی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی تایبه‌تی به‌ دروستكردنی پۆند داوە، ئەمەش بۆ باشتر سوودوه‌رگرتن له‌ ئاوی سه‌رزه‌وی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی؛ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا 110 پۆند لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ته‌واو كراون‌ و بۆ كاری كشتوكاڵی و سامانی ماسی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت؛ لە هەمانکاتدا كاركردن لە 40 پۆندیش بەردەوامە و پلانیش بۆ دروستکردنی 71 پۆندی نوێ هەیە‌.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارەدا رەچاوی پێویستی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا لە پارێزگای هه‌ولێر 36 پۆند كاره‌كانیان ته‌واو كراوه‌‌، لە پارێزگای دهۆك به‌ هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی كه‌ بۆ دروستكردنی پۆند گونجاوتره،‌ 57 پۆند تەواو کراون.

له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیانیش 17 پۆند كۆتایی هاتوون‌، هاوکات لە هەموو ناوچەکان کارکردن لە 40 پۆند بەردەوامە و پلانیش هەیە 71 پۆندی دیکە لە شوێنی گونجاو دروست بکرێن.

پۆندسازی و دروستکردنی چاڵاو، بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، سامانی ئاژه‌ڵ و ماسی و باخداری، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی لێ دەکەوێتەوە، هاوکات دەبێتە پارێزەرێکی گرنگی ئاوى ژێرزەوی و ئەو سامانە بۆ ئایندە دەپارێزێت، لەو سۆنگەوەیە کابینەى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە دروستکردنی پۆندەکان لە هەموو ناوچەکان دەدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه