Kurdistan Press - ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی ھەڵەبجە و نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان، ڕانیە و چەمچەماڵ ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: "ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی جۆری A بکەن، ئەوا پێویستە بۆ پێدانی ڕسووماتی پاسپۆرتەکەیان کارتی بانکییان هەبێت."
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئێستا خەریکی دانانی ئامێری ئەلیکترۆنیی خوێندنەوەی کارتی بانکیین، بەمەبەستی گۆڕینی سیستەمی پێدانی پارە لە شێوەی کاشەوە بۆ کارتی بانکی."
بەرێوەبەرایەتییەكە ئاشكراشی كردووە، كە پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی مامەڵەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان ھەیە لەو بەڕێوەبەرایەتیی و نووسینگانەكانی ھەڵەبجە و گەرمیان، ڕانیە و چەمچەماڵ ئاگاداربن، پێش وەختە کارتی بانکیان پێ بێت بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا