Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی لێبڕینی هەزار دینار لە مووچەی فەرمانبەران دەدات و دەڵێت، بابەتێکی نوێ نییە و ساڵانە دووجار لە مووچەی مانگی 7 و مانگی 12 لە فەرمانبەران لە تەواوی عێراق دەبڕێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 03ـی 10ـی 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە وەڵامی چەند پەیج و کەناڵێک کە لێدوانێکیان بەناوی د. هاوڕێ کەمال ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەت سەبارەت بە لێبڕینی هەزار دینار لەمووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند: بۆ ڕای گشتی و سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕوون دەکەینەوە کە ناوبراو هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە بۆ هیچ پەیج و کەناڵێکی ڕاگەیاندن نەداوە.
سەبارەت بەو بابەتە (د. هاوڕێ کەمال) باسی لەوە کرد کە ئەو هەزار دینارەی کە ساڵانە دووجار لە مووچەی مانگی 7 و مانگی 12 لە فەرمانبەر دەبڕێت بە پێی ماددەی 12ـی یاسای ڕەسمی پولی ژمارە (71)ـی ساڵی 2012ـەیە و لە سەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردووش جێبەجێ کراوە و پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەش داوە کە "بە مافی خۆمانی دەزانین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵ و سەرجەم ئەو پەیجانە بگرینەبەر کە چەواشەکاریان لەو بابەتەدا کردووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا