Kurdistan Press - ئە‌مڕۆ چوارشه‌م لەو سنورە باران دەبارێت ئە‌مڕۆ چوارشه‌م لەو سنورە باران دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئە‌مڕۆ چوارشه‌م لەو سنورە باران دەبارێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 4ی10ی2023، له‌ ئه‌نجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، باران بارین لەسەر ناوچەشاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان بەئاستی جیا جیا دەبێت لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی ڕاپەرین ئاستی بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێ کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت  لەشەودا کەشەکە جێگیر دەبێت .
 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی پێنجشه‌م 5ی10ی2023، ئاسمانی به‌گشتی له‌ نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بێتوه‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى
دهۆک: 26  پلەى سیلیزى
کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى
 زاخۆ: 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
سۆران: 27  پلەى سیلیزى
گەرمیان:  33  پلەى سیلیزى.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا