Kurdistan Press - سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ باڵوێزى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ باڵوێزى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ باڵوێزى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد

مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كريستيانه‌ هۆمان باڵوێزى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/10/2023، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیدارێكدا، پیرۆزبایی لە باڵوێز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. سەرۆکی حکوومەت هەروەها سوپاسی هاوکاریی و پشتیوانیی ئەڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمیی فیدراڵی و پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پيکهاتەکان لە چوارچێوەی دەستووردا.
باڵوێزی ئەڵمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا