Kurdistan Press - دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی شایستەی دارایی جوتیاران دەکرێت دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی شایستەی دارایی جوتیاران دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی شایستەی دارایی جوتیاران دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 09ـی 10ـی 2023 نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەکی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 گەیشتە هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: سلێمانی بڕی 77 ملیار و 374 ملیۆن دینار، هەولێر 51 ملیار و 186 ملیۆن و 681 هەزار، دهۆکیش 38 ملیار و 963 ملیۆن و 509 هەزار بۆ تەرخانکراون.

ئەوەشی خستەڕوو کە پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون دەست بە دابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لەڕێگەی سایلۆکان بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمی جوتیاران بە سایلۆکان.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ئەو بڕەپارەیە دوابڕی پارەی جوتیارانە بۆ ساڵی 2023.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه