Kurdistan Press - جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی هەولێر دەكات جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی هەولێر دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی هەولێر دەكات

ڤیكتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، سەردانی هەولێر دەكات.
رۆژی دووشەممە (9ـی ئۆكتۆبەری 2023) ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایتی ئێكس بڵاوی كردەوە، ڤیكتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە شاری بەغدا چاوی بە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كەوتووەو دوو لایەنە لەبارەی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی نێوان بەغداو واشنگتۆن قسەیان كردووەو هەروەها لەسەر  بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە پێداگریان كردۆتەوە. 
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان تیڤی ڤیكتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران سەر بە ئۆفیسی كاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پاش سەردانەكەی لە بەغدا، بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان تاوتوێی پرسەكانی ناوچەكە و عێراق و كوردستان بكەن.
هەروەها جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران بەشداری لە دیداری میری لە ماوەی رۆژانی 10و 11ی ئەم مانگەدا دەكات. 
مانگی رابردوو سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەشداری لە 78هەمین كۆری گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە نیویۆرك، لەگەڵ ڤیكتۆریا تایلەر كۆبوویەوەو  وێرای باس لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو واشنگتۆن هاوكات لەسەر پشتیوانییەكانی ئەمریكا بۆ چارسەری كێشەكانی نێوان بەغداو هەولێر پێداگریان كردبوویەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه