Kurdistan Press - دوای تەواوكردنی رێكارەكان، 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت دوای تەواوكردنی رێكارەكان، 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوای تەواوكردنی رێكارەكان، 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

مەسعوود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: "ئەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە بانكی ناوەندیدا هەیە، هەر كاتێك پارە دەنێردرێت، دوای تەواوكردنی رێكارەكانی دەخرێتە سەر ئەژمارەكە و لە هەرێمی كوردستان وەزارەتی دارایی پارەكە وەردەگرێت، بۆ مووچە خەرج دەكرێت."

سەبارەت بە دواكەوتنی پارەكە، گوتی: "ئەگەر هەر دواکەوتنێک هەبێت، ئەوە بەهۆی رێکارە ئیدارییەکانەوەیە، دوای رێکارەکان، پارەكە خەرج دەكرێت و كیشەی نابێت."

رۆژی 24ی9ی2023، لە چوارچێوەی بڕیاری ناردنی 700 ملیار دینارەكە، بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، دواتر لە رێگەی هەردوو بانكی رەشید و بانكی بازرگانیی عێراق (TBI)ەوە، 450 ملیارەكەی دیكەش نێردرا و بۆ مووچەی مانگی حەوت خەرج كرا.

مەسعوود حەیدەر ئاماژەی بەوە دا: "لە رووی یاساییەوە، بەپێی یاسای بودجەی گشتیی دەبێت مانگانە حکوومەتی عێراق 775 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەروەک وەزیرانی عێراق رێککەوتنیان کردووە، کە رێگەچارەیەک بۆ پرسی بودجە و مووچە بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی هەندێک کەس لە بەغدا موزایەدە بەو بابەتەوە نەکەن".

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق جەختی كردەوە: "لەدەرەوەی چوارچێوەی یاسا، کەس دەسەڵاتی ئەوەی نییە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بۆیە هەر بڕە پارەیەك بنێردرێت، ئەوە وەكو هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، نەك بەناوی دیكەوە."
رۆژی 8ی 10ی 2023، هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەو 700 ملیارەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووچەی مانگی ئاب تەرخان دەکرێ.''

سەبارەت بە ناردنی 700 ملیارەکە گوتی: "بڕیارە بەغدا لە نێوان 20 بۆ 25ی ئەم مانگە پارە بنێرێت، بە گەیشتنی پارەکەیش دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەین و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەین.''

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایشی کرد: "بۆ مووچەی دوو مانگ، واتا مانگی 8 و مانگی 9 بەرچاوڕوونیمان هەیە کە چۆن و کەی مووچە دابەش دەکەین.''

بۆ مووچەی مانگەکانی دییش هونەر جەمال گوتی: "بۆ مووچەی مانگی 10 و 11 و 12، لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین و ئومێد دەکەین لە کوتایی ساڵ بگەینە ڕێککەوتن.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه