Kurdistan Press - ڤیان سەبری : تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەرکی هەموو لایەنەکانە ڤیان سەبری : تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەرکی هەموو لایەنەکانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڤیان سەبری : تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەرکی هەموو لایەنەکانە

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەرکی هەموو لایەنەکانە و ئەم هەنگاوە پەیوەستە بە مافە دەستوورییەکانی دیکەوە.

ڤیان سەبری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق  تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەرکی هەموو لایەنەکانە، تێپەڕبوونی ئەم هەنگاوە پەیوەستە بە مافە دەستوورییەکانی دیکەوە، وەک هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی داهاتووی عێراق.

ڕاشیگەیاند:هەوڵ دەدەین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان گرەنتی تەواوبوونی ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەست بهێنین.

ئاماژەی بەوەش دا شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی حزبەکە ئێستا لە بەغدایە و لە ئەرکێکی سیاسیدا پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی هەموو لایەنەکانە.

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه