Kurdistan Press - سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات

#HogirNerwayi

سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانەی کە چەندین ساڵە داھاتی ئەو شارە شەش و بێش دەکەن! سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانەی کە ھەمیشە شەڕ پێ دەکەن نەک شەڕ بۆیان دەکەن! سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانە موچەیان دەدزن! سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانەی کەرکوکیان فرۆشت! 

سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانەی کە ئەو فرۆکەوانەیان ئازادکرد کەھەڵەبجەی کیمیا باران کرد! سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانەی کە داعشیان ئازادکرد! سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانەی کەپێشنیاریان کرد بودجەی ھەرێمی کوردستان ببڕن! 

سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانەی مستەفا سەلیمیان تەسلیمی ئێران کرد بۆ ئەوەی لە سێدارە بدەن!
سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانەی کە بە پێشمەرگە قارەمانەکانیان وت سێلفی گر و میلیشیا!
سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانەی بە خێزانی شەھیدەکانی وت لەش فرۆش! سلێمانی کەی خۆپیشاندان دەکات دژی ئەوانەی کە قەرزاری نیوەی خەڵکە بەناوی پشکەکانی چاڤیلاند!

حاکمەکانی زۆنی سەوز و نیلی سلێمانیان لە شارێکی مەزنەوە کرد بە گوندێکی بچوک! کردیان بە گوندێکی وێران، کردیان بە گوندێکی سەرگەردان و کەس بەکەس نە! 
سلێمانیان غەڕق کردووە لە زبڵ و خاشاک، پڕ کردوە لەمافیا و ڕێگر، پارەیان دەدزن موچەیان دیار نامێنێت، دۆگی بە سەرچوو لە دەروازەکانیان بۆ داخل دەکەن! پارەی پرۆژە بەشی باڵەکان ناکات تەنھا بەردی بناغەیان بۆخەڵکی سلێمانی دەمێنێتەوە! 

ئەرئ کاتی نەھاتووە سلێمانی خۆپیشاندان بکات! 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه