Kurdistan Press - پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی دەربارەی بارینى باران و کۆتایى تۆز و خۆڵ پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی دەربارەی بارینى باران و کۆتایى تۆز و خۆڵ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی دەربارەی بارینى باران و کۆتایى تۆز و خۆڵ

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند و كه‌ رایده‌گه‌نێت، له‌و ماوه‌یه‌دا  پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
كه‌شناسی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگاكان ئه‌گه‌ری نمه‌ باران هه‌یه‌ و  لە هەندێ شوێنیشدا هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ لە کاتەکانی ئێوارەدا  کاریگەری تۆز و خۆڵ لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نامێنێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
شه‌ممه‌ 9 - 4- 2022:
هه‌ولێر 23 پله‌ ، دهۆك 20 پله‌ ، سلێمانی 25 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 26 پله‌ ، كه‌ركوك 26 پله‌.
یه‌كشه‌ممه‌ 10 - 4 - 2022:
هه‌ولێر 26 پله‌ ، دهۆك 24 پله‌ ، سلێمانی 26 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 27 پله‌ ، كه‌ركوك 29 پله‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه