Kurdistan Press - قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى (سیمى خاتووناوە، شارى کۆیە، گوندەکانى عەزە و شیلە و کانى ڕەش) قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى (سیمى خاتووناوە، شارى کۆیە، گوندەکانى عەزە و شیلە و کانى ڕەش) | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى (سیمى خاتووناوە، شارى کۆیە، گوندەکانى عەزە و شیلە و کانى ڕەش)

بەبڕیارى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنى بڕى (1,430,290,240) یەک ملیار و چوار سەد و سی ملیۆن و دوو سەد و نۆوەد هەزار و دووسەد و چل دینار، بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژانەى خوارەوە:-

یەکەم/ قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بەگوژمەى (676,280,000) شەش سەد و حەفت و شەش ملیۆن و دوو سەد و هەشتا هەزار دینار.

دووەم/ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە، بە گوژمەى (221,718,000) دووسەد و بیست و یەک ملیۆن و حەفت سەد و هەژدە هەزار دینار.

سێیەم/ دروستكردن و قیرتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێكى ناوخۆیی له‌گوندى عەزە، بەگوژمەى (333,710,300) سێ سەد و سى و سێ ملیۆن و حەفت سەد و دە هەزار و سێ سەد دینار.

چوارەم/ قيرتاوكردنى ڕێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش) بەگوژمەى (198,581,940) سەد و نۆەت و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و هەشتاو یەک هەزار و نۆسەد و چل دینار.

ڕاگەیاندنى پارێزگارى هەولێر
2022.4.9

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه