Kurdistan Press - پێشبینییه‌كانی کەشناسی هه‌رێم دەربارەى ئەگەرى دووبارە خۆڵبارین پێشبینییه‌كانی کەشناسی هه‌رێم دەربارەى ئەگەرى دووبارە خۆڵبارین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشبینییه‌كانی کەشناسی هه‌رێم دەربارەى ئەگەرى دووبارە خۆڵبارین

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا، بەگشتی ئاسمانی سەرجەم پارێزگاكان نیمچە هەور دەبێت لەگەل بوونی تۆز و خۆڵ کە پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی درەنگانی شەو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کاریگەری کەمێک بەهێز بێت و تا کاتەکانی بەیانی زوو کاریگەری بمینێت، هاوکات سبەی سێشەممە 12 ى 4 ى 2022،شەپۆلی خۆڵبارینەکە کۆتایی دێت.   

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبه‌ی لە پارێزگای هەولێر: 

دووشه‌ممه‌ 11 ى 4 ى 2022
*کەش/ ئاسمان نیمچە  هەور دەبێت لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک کە پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی شەو کاریگەرى کەمێک بەهێز بی وە تاکوو کاتەکانی بەیانی زوو بەردەوامی هەبێ . 

*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باشووری خۆرهەڵات. 
*مەوداى بینین/  (6 -9 ) کم  لەکات و شوێنی تۆز وخۆل کەمتر دەبێ لە 4 کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 18 پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29پلەى سیلیزى 

سێشه‌ممه‌ 12 ى 4 ى 2022

*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی پارێزگادا.
*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا. 
*مەوداى بینین/  (7- 9) کم 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 19 پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى 

کەشى پێشبینیکراوى ئه‌مڕۆ و سبه‌ی  لە پارێزگاى سلێمانی: 

دووشه‌ممه‌ 11 ى 4 ى 2022
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێ لەگەل تۆزوخۆڵ  کە پێش بینی دەکرێت لەکاتەکانی درەنگانی شەو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کاریگەری کەمێک بەهێز بێ وە تا کاتەکانی بەیانی زوو کاریگەری بمینێ . 
* خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی گۆڕاو . 
*مەوداى بینین/ (6 -10) کم . لەکات و شوێنی تۆزو خۆڵ کەمتر لە ٤ کم 
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 13 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى .

 سێ شەممە  12 ى 4 ى 2022

*کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێ .
*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا. 
*مەوداى بینین/ (8 - 10) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 15 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 28 پلەى سیلیزى .

کەشى پێشبینیکراوى ئه‌مڕۆ و سبه‌ی لە پارێزگاى دهۆک: 
دووشه‌ممه‌ 11 ى 4 ى 2022
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبیت لەگەل بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ  کاریگەری کەمێک بەهێزتر دەبێ لەکاتەکانی  ئێوارەی ئەمرۆ بۆماوەیکی کورت. 

*خێراى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باشووری خۆرهەڵات. 
*مەوداى بینین/ (6 -8) کم . لەکات و شوێنی تۆز وخۆڵ کەمتر دەبێت لە 5 کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 14 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى. 

 سێ شەممە 12 ى 4 ى 2022

*کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە  هەور دەبێت لەگەل ئەگەری نمە باران لەناوچە شاخاوویەسنووریەکانی باکووری پارێزگادا.
*خێراى با/لە نێوان (10-20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا 
*مەوداى بینین/  (7 -9 ) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 29 پلەى سیلیزى .


کەشى پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له‌ پارێزگاى هەڵەبجە
       
 دوو شەممە 11 ى 4 ى 2022
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێ  لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆل بۆماوەیەکی کەم لەکاتەکانی درەنگانی ئەمشەو
*خێرایى با/ لە نێوان (10- 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات . 
*مەوداى بینین/ (7 -9) کم لەکاتی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ کەمتر دەبێ لە 5کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 15 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى .
 سێ شەممە 12 ى 4 ى 2022
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێ.  
*خێرایى با/ لە نێوان (10- 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت  بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا. 
*مەوداى بینین/ (8- 10) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 30 پلەى سیلیزى .
ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینى / 11-4-2022

کەشى پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له‌ پارێزگای کەرکوک: 
دووشه‌ممه‌ 11 ى 4 ى 2022

*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێ لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزوخۆل وە کاریگەری بەردەوامی دەبێ تاکوو کاتەکانی بەیانی سێ شەممە  . 
*خێراى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باشووری خۆرهەڵات 
*مەوداى بینین/  ( 5- 7 ) کم . لەکات و شوێنی تۆز وخۆڵ کەمتر دەبێ لە 3کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 16 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى. 

سێ شەممە 12 ى 4 ى 2022

*کەش/ ئاسمان لەنێوانی ساماڵ ونیمچە هەور دەبێ.
*خێراى با/لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت  بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا
*مەوداى بینین/  ( 6- 8 ) کم . 
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 17 پلەى سیلیزى 
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 33 پلەى سیلیزى 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه