Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەینی نەرویجی و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەینی نەرویجی و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەینی نەرویجی و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی  کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مە‌ین( MAIN )ی نە‌رویجی و دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرد. 
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژە‌ و كارو چالاكییە‌ ھاوبە‌شە‌كانی ڕێكخراوی( مەین— MAIN)  لە‌گە‌ڵ دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی کرا، کە بڕیارە چەندین پڕۆژەی هاوبەش ‌لە‌ بواری تە‌ندروستی و پاڵپشتیكردنی سیستمی تە‌ندروستی لە‌ ھە‌رێمی كوردستان لە‌ ڕێگە‌ی دابینكردنی دە‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی بە کوژمەی زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەنجام بدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه