بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، تاوەکوو ئێستا 14 قۆناغی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر بەڕێوەچووە و سبەیش زەوی لە سنووری شەقڵاوە و دارەشەکران دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی شوباتی 2026، مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕاگەیاند : سبەی سێشەممە 17ــی شوباتی 2026، دابەشکردنی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی شەقڵاوە و دارەشەکران بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش سێ هەزار و 500 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر گوتیشی ، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتوودا لە سنووری هەردوو سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە و خەباتیش زەوی دابەشدەکرێت.
هەروەها باسی لەوەش کرد، تاوەکوو ئێستا 14 قۆناغی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانییەکانیان بەڕێوەچووە و بەردەوامیش دەبێت.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێستا تێکشکێندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر ئێران ڕێککەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ ئاشکراکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
مـــژدەی خـۆش بۆ فەرمـــانبەران هات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه