چوارشه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان نییه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی 2ی 2026، سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی کورد، به‌پێی پێوه‌ره فه‌له‌كییه‌كان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه چوارشه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان بێت.
ناوبراو ده‌ڵێت، "بە هیچ پێوەرێک بۆ ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 18ی مانگ نابێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز. چونکە ڕۆژی 17ی شوبات، لە کاتژمێر ( 15:01:01s) دوانیوەڕۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان مانگ نوێ (New Moon) دەبێتەوە، کە ئەمە لە کاتێکەدا دێت خۆر و مانگ و زەوی لە هێڵێکدان و مانگ نابینرێت. بۆ دەرکەوتنی هیلال له ( ٪0.1 ) دەکەوێتە کاتژمێر (19:48:20s) دوای نوێژی خەوتنان".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه،"بەهیچ شێوەیەک بۆ ئێوارەی ڕۆژی 17ی مانگی شوبات، هیلالی مانگ نابینرێت".


وەڵام بدەوه