Kurdistan Press - شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

د.شاهین هورمزی ،پسپۆڕی تەكنۆلۆژیای هەستكردن لە دوور و زیرەكی دەستكرد ڕایگەیاند،بارستە هەوایەكی سارد كە ئاوێكی زۆری هەڵگرتووە لە ماوەی ئەم مانگەدا ڕوو لە عێراق دەكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، شەپۆلەكە كیشوەری جەمسەری باشووری بەزاندووە و ئاوێكی زۆری لە زەریاكە لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووەو بەرەو عێراق لە ڕێگەدایە.

ڕوونیشیكردەوە، بە پشتبەستن بە شیكاری نوێترین وێنەی مانگی دەستكردی مۆدێرن، هەموو چاوەكان لەسەر ئەم شەپۆلەیە،كە ئێستا بەناو ئەوروپادا بەڕێكەوتووەو دەگاتە توركیا و سوریا و دواتریش عێراق، دوای ناوەڕاستی ئەم مانگە-ش یان لە ڕۆژانی 18 و 19دا دەبێتە هۆی بارانبارینی بەخوڕ.

هۆرمزی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئەو بارودۆخەی كەشوهەوا چاوەڕوانكراوە، بە بەكارهێنانی نوێترین تەكنەلۆژیا وێنەی گیراوە و پێشتر تاقی نەكراوەتەوە و بۆ یەكەمجارە كاری لەسەر دەكرێت.

لەلایەكی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: گۆڕانكارییەكان دڵخۆشكەرن و پشتیوان بەخودا لە ناوەڕاستی مانگەوە بارانی زۆر باش دەستپێدەكات و سەرجەم مۆدێل و نەخشە جیاوازەكان دەرخەری ھاتنی شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین بۆ سەرتاسەری ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان .

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه