Kurdistan Press - بڕیاری نوێ بۆ بەنزینی 750 دەرچوو بڕیاری نوێ بۆ بەنزینی 750 دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری نوێ بۆ بەنزینی 750 دەرچوو

کۆیە بەنزینی حکومی بۆ ئۆتۆمبێلە تایبەت و کرێییەکان بە جیا دابەش دەکات
قایمقامییەتی کۆیە ڕێکارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی بەنزینی حکومی جێبەجێ دەکات بە مەبەستی هاوسەنگی و کارئاسانی، کە تێیدا بەنزین بە ئۆتۆمبێلی حکومی، کرێ (تەکسی و پاس) دەدرێت و ئۆتۆمبێلی تاکسی هاووڵاتیان ناگرێتەوە.
لیژنەی سووتەمەنی قایمقامییەتی قەزای کۆیە ڕایگەیاندووە کە بۆ هاوسەنگی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان، ڕێکاری نوێ بۆ دابەشکردنی بەنزینی حکومی دەگرنەبەر و ئۆتۆمبێلی تایبەت لە حکومی و گشتی جیا دەکەنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک، سبەینێ چوارشەممە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە بەنزینخانەی کۆسار، بەنزین بە ئۆتۆمبێلی دامەزراوە حکومییەکان و ئۆتۆمبێلی کرێ (تەکسی)ی هێڵەکانی دەرەوەی شار کە لە نووسینگەی گواستنەوەی کۆیە تۆمارکراون، دەدرێت.
هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، پاسەکانی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندکاران کە لە نووسینگەی گواستنەوەی کۆیە و لیژنەی قائمقامیەت تۆمارکراون، بەنزینیان پێ دەدرێت.
جەخت کراوەتەوە کە دابەشکردنی بەنزین بە کارتی سووتەمەنی دەبێت و ئۆتۆمبێلی تاکسی هاووڵاتیان ناگرێتەوە، بۆیە پێویست ناکات هاووڵاتیان نۆرە بگرن.
ئەم میکانیزمە بەردەوام دەبێت بۆ جیاکردنەوەی دابەشکردنی بەنزین لە نێوان هاووڵاتیان و ئۆتۆمبێلی حکومی و کرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا