Kurdistan Press - ھەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان یەکلاییکران ھەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان یەکلاییکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان یەکلاییکران

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێشوازی لە شاندی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە 25ـی شوباتی ساڵی 2024 بەڕێوەبچێت. ھەروەھا وتی: کۆمسیۆن قۆناغەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی روونکردەوە، کە بۆ ئەمساڵ لە دایکبووانی 2006، دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، جیاکردنەوەی دەنگەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها کەمپینی هەڵبژاردن و سیستەمی چاودێرە نێودەوڵەتییەکان، بەپێی ستاندارە نێودەوڵەتییەکان دەبێت.

دەشڵیت: بەپیی یاسا کۆنەکە یەک بازنەیی بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، هەروەها پێنج کورسی بۆ تورکمان و پێنج کورسییش بۆ سریانی و ئاشوور و کلدانی و یەک کورسییش بۆ ئەرمەنەکان دانراوە، واتە پێکهاتەکان لەسەر 11 کورسی پەرلەمان ململانێ دەکەن. باسی لەوەشکرد: رێژەی دەنگدەران بەشێوەیەکی گشتی نزیکەی چوار ملیۆن کەسە کە مافی دەنگدانییان هەیە، بەڵام نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە بایۆمەتری تۆمارکراون، تائێستاش تۆمارکردن بەردەوامە، ئەوانەی کارتەکانیان تۆمارکراوە و نوێیان کردووەتەوە، بەمزووانە بەسەریان دابەش دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه