ڕەوشی پەروەردەو خوێندن لە سنوری سلێمانی دەکەوێتە بەر مەترسی و فەوتانی ساڵێکی خوێندن
بە پێی پێوەرەکانی "یۆنسکۆ" بۆ پەروەردە و مەڵبەندەکانی خوێندن، دەبێ زیاتر لە هەشت مانگ دەوامی فەرمی لە مەڵبەندەکانی خوێندن بەردەوام بێت، تا ساڵی خوێندن حساب دەکرێت.
بایکۆتی مامۆستایانی سلێمانی کە دەستی حزبێکی سیاسی لە پشتەوەیە و سیکتەری پەروەردە بە سیاسی کراوە، وا لە دوو مانگ نزیک دەبێتەوە، واتا کەمتر لە حەوت مانگی ماوە لە ماوەی ساڵی خوێندن.
بەو پێیەش پرۆسەی پەروەدە لە سنوری سلێمانی دەکەوێتە بەر مەترسی لەناوچونی سالێکی خوێندن و بە فیرۆ چوونی ڕەنج و ماندوبوونی هەزارەها قوتابی بێ تاوان.
ئەگەر ئەو بایکۆتە زیاتر بەردەوام بێت، بە پێی پێوەرەکانی یۆنسکۆ، ساڵی خوێندن لە سنوری سلێمانی حساب ناکرێت.
بەداخەوە بە هۆی بایکۆتی هەندێک بە ناو مامۆستایان کە ملکەچی سیاسەتی حزبێکن لەو سنورە، خەریکە پڕۆسەی خوێندن دەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی بەرتەسکی حزبی و غەدرێکی گەورە لە قوتابیان دەکرێت.
وەڵام بدەوه