ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان،بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە.
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵیی سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە داهاتی گەڕاوەی ناوخۆی هەندێك لە وەزارەتەكان و سیستەمی ژمێریاریی پەیڕەوكراو بۆ فەرمانگەكان.
وەڵام بدەوه