Kurdistan Press - لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەقە لە بازگەیەکی پۆلیس دەکرێت و پۆلیسێک دەکوژرێت لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەقە لە بازگەیەکی پۆلیس دەکرێت و پۆلیسێک دەکوژرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەقە لە بازگەیەکی پۆلیس دەکرێت و پۆلیسێک دەکوژرێت

شەوی شەممە 27-02-2021 کەسێک تەقەی لە هێزەکانی پۆلیسی پردی گاومیشان لە نزیک شاری دەڕەشار کرد و لەو رووداوەدا سەربازێک بەناوی محەممەد مەهدی دریکوەند گیانی لەدەستدا.
 
هەر لەو رووداوەدا پلەدارێکیش بەناوی رووحوڵڵا باسرە بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە. سەرەتا راگەیاندنەکانی بڵاویان کردەوە کە ئەویش گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئاژانسی هەواڵی مێهر بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە کە گیانی لەدەستنەداوە و لە بەشی چاودێرییە چڕەکان دایە.
 
دلاوەر ئەلقاسی مێهر، فەرماندەی پۆلیسی ئیلام لەو بارەیەوە دەڵێت: کەسانێکی "شەڕخواز و خائین" تەقەیان لەو پۆلیسانە کردووە، بەڵام ئەو شوناسی هێرشبەرەکانی ئاشکرا نەکردووە.
 
پردی گاومیشان لەنێوان پارێزگاکانی ئیلام و لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەڵکەوتووە و 130 کیلۆمەتر لە شاری

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه