وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری پیرمام - هه‌ولێر ده‌كات.
له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاتووه، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە رۆژی٢٠٢٣/١٢/٣٠ لە سنوری پیرمام - هەولێر لەلایه‌ن گرووپە لە یاسا دەرچووەکان كرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنیی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە.
له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بانگی حکوومەتی عێراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین کە پاڵپشتمان بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسیارانەدا کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، دووپاتی دەکەینەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت.
وەڵام بدەوه