Kurdistan Press - پارەیەکی زۆر بۆ گەڕەکی ھەشتی حەسارۆک خەرجکرا پارەیەکی زۆر بۆ گەڕەکی ھەشتی حەسارۆک خەرجکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەیەکی زۆر بۆ گەڕەکی ھەشتی حەسارۆک خەرجکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/1/2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیاندراوێكی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ملیارێك و 309 ملیۆن دینار بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی مەریوان لە كەرتی 8ی حەسارۆك لە شاری هەولێر درا."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەپێی ڕێنوێنییەكانی دارایی تایبەت بە داهات، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری بۆ خەرجكردنی ئەو گوژمەیە دەركرد.

لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی مەیدانی سەردانی 8ی حەسارۆكی كرد و بڕیاری دا كە خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە ئەو گەڕەكە، دواتر بە چەند قۆناغێك دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری كرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه