زانیاری گرنگ و هۆشداری ... ڕۆژی پۆست - 10 -1 - 2024 ز
بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکە کەتامەودایه کی درێژ خایەن کەلەنگەر دەگرێ و دەمێنێتەوە تاناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لەسەر ناوچەکە
بە پێویستمان زانی دوو هۆشداری گرنگ بدەین :
یەکەم بۆ ناوچە شاخاویە کوێستانەکانی سنوری هەولێرو بادینانو ئیدارەی ڕاپەرین لەم ناوچانە تایبەت لەبەرزی 1500مەتر لەئاست ڕووی دەریایەو بۆ سەرەوە بەفرێکی زۆر دەبارێت لەم هەفتەو هەفتەی داهاتوو بەتایبەتی لە بەشێکی ئەو شوێنانەی ناوبران سەروی 1 یەک مەتر بەفر دەبارێت بەدوری نازانین لەهەندێ شوێنی شاخاوی سنوری هەولێرو بادینان تا سەروی 1 مەترو نیوو تا 2 مەتر بەفر ببارێ بۆیە پێویستە تیمەکانی بەفر ڕاماڵین لەهەموو ئامادەکاریەکدا بن بۆ ڕاماڵینی بەفر لەناوچە شاخاویەکانو تایبەت ئەو ناوچانەی کەناوبران و تەواوی ناوچە شاخاویە کوێستانەکانی تریش ،
هەروەها بەهۆی ئەوەی شەپۆلەکە لەلوتکەی بەهێزیدایە بارانێکی زۆر دەبارێ لەناوچەی شاخاوی و نیمچە شاخاویەکانی تر بەپلەی یەکەم و دووەم کاریگەری لەسەریان دەبێت بۆیە ئەگەری بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو هەیە ئەوانەی لەنزمایەکان ئاگاداری دروست بوونی لافاوی کتوپڕ بنو وریا بن ،
هەروەها بۆ ناوچەکانی تری کەرکوکو گەرمیانو هەولێرو موسڵیش شه پۆلەکە باشە و بارانی باش پێوەیە . واللە اعلم
#شاڵاوهیدایەت
وەڵام بدەوه